٧ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ١٥:١٣
پێوەندی ئاشکرای ڕژێمی ئالی خەلیفە لەگەڵ زایۆنیەکان

وتەبێژی ڕەوتی وەفای بەحرەین وێڕای پێداگری لەسەر پێوەندی ڕژیمی ئالی خەلیفە لەگەڵ زایۆنیستەکان وتی : حکومەتی بەحرەین خاڵی هاوبەشی زۆریان لەگەڵ زایۆنیەکان هەیە .

سەید مورتەزا سەندی وتەبێژی ڕەوتی  وەفای بەحرەین ڕۆژی پێنج شەممە  لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی تەسنیم وتی : ئالی خەلیفە خاڵی هاوبەشی زۆریان لەگەڵ زایۆنییەکان هەیە و هەر وەک ئەوانیش پێش بە بەشداری خەڵک بۆ خوێندنی نوێژ دەگرن.

سەندی پێداگری کرد : پێوەندی وڵاتانی دەڤەری کەنداوی فارس لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی و پیلانگێڕی ئەوان  بە دژی ئومەتی ئیسلامی لە ڕابردوو بەشێوەی نهێنی ئەنجام دەبوو بەڵام ئەمڕۆ دوای ئەوەی عەرەبستان پێوەندی خۆی لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی ئاشکرا کرد وڵاتانی دیکەی  دەورووبەری کەنداوی فارس  و لە سەروویانەوە بەحرەینیش  پێوەندی خۆی لەگەڵ زایۆنیستەکان ئاشکرا کرد.

وتەبێژی ڕەوتی وەفای بەحرەین وتیشی : هەڵوێستی گەلی بەحرەین  بۆ دانی یارمەتی  و ڕاوەستان  لە تەنیشت  گەلی فەلەستین زۆر ڕوونە  چونکە بەحرەینییەکان هەموو ساڵێ لە ڕێپێوانی ڕۆژی قودس  بەشداری دەکەن و سەرباری سەرکوت کردنیان  لەلایەن دەوڵەتی بەحرەین، هیچکات ئەم ڕێپێوانەیان بەجێ نەهێشتووە.....

کۆتایی کورتە نامە/310